send link to app

ئەپڵیکەیشنی SAYAQ DRIVER app for iPhone and iPad


4.8 ( 5808 ratings )
Business Travel
Developer: Multi Brains LLC
Free
Current version: 0.17.6-AIRGLOW, last update: 6 years ago
First release : 24 Oct 2016
App size: 78.48 Mb

دەتەوێت ببیت بە شۆفێر لەبەرنامەی Sayaq Taxiو پارەی زیاترت دەستبکەوێت؟ ئەم ئەپڵیکەیشنە یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
• داهاتەکەت زیاد بکە بەشۆفێریکردنی تاکسییەکەت بەرێگایەکی کاریگەرترو مۆدێرنتر.
• ئەپڵیکەیشنەکەمان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەو هاوڵاتیانەت دەگەیەنێت کە لەنزیک تۆوە تاکسییان دەوێت و لەبونی هەر نەفەرێک لەو نزیکانە ئاگادارت دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا تۆ لەئەپڵیکەشنەکەدا ئۆنلاین بیت.
• هاوڵاتیانی شارەکەت بگەیەنە ئەو شوێنەی کە دەیانەوێت، بەبێ بەرپرس و لێپرسراو، بەڵکو تۆ خۆت بەرپرسی خۆتیت!
• بەئارەزوی خۆتان خشتەی کار دابنێن. ئەگەر دەتانەوێت بە فوول تایم کاربکەن یاخود لەهەفتەیەکدا چەند سەعاتێک. هیچ بەربەست و زۆرلێکردنێک نییە. کەی ویستت کار بکەیت ONLINE هەڵدەبژێریت و هەر کاتێک نەتویست کاربکەیت OFFLINE هەڵدەبژێریت.
• مۆبایلەکەی خۆت بەکاربهێنە. ئەپڵیکەیشنەکە بەبێ بەرامبەر بۆ ئامێرە ئەندرۆیدەکەت داونلۆد بکە (دەبێت مۆبایلەکەت GPSی هەبێت) لە زۆرینەی مۆبایلە زیرەکەکان و تەنانەت هەندێک لەمۆدیل کۆنەکانیش تەکنەلۆژیای GPS بەردەستە.
• پێویستت بەئینتەرنێت دەبێت بۆ بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە، باشترە ئینتەرنێتەکە Wifi/Mifi، 3G یاخود 4G بێت بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی و شوێنەکان.
ئەپڵیکەیشنەکە چۆن کار دەکات؟
• نەفەرەکان بەشێوەیەکی خێرا و وریایانە بگوێزەرەوە لەگەڵ ئاراستە ئۆتۆماتیکییەکانی GPS. ئێوە شوێنی نەفەرەکانتان دەدرێتێ لەسەر نەخشەی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ ئەوەی بەئاسانی بیاندۆزنەوە.
• بۆ کاتێکی دیارییکراو، ئێمە هیچ بڕە پارەیەک لەشۆفێرەکان وەرناگرین ئەویش بۆ یارمەتی و هاندان و ئەزمون وەرگرتن لەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە. رای ئێوە بۆ ئێمە گرنگە بۆ زیاتر گەشەدان بەخزمەتگوزارییەکانمان بۆ شۆفێران و نەفەرەکانیش.
چۆن دەستپێبکەم؟
• ئەپڵیکەیشنی Sayaq Driver لەناو مۆبایلەکەت دابەزێنە.
• لەناو ئەپەکەدا خۆت تۆمار بکە.
• دڵنیاکەرەوە وەرگرە بەئەپڵۆدکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ئەوەی ببینە بەشێک لە Sayaq Driver.
• پاش دڵنیابوونەوە هەرکاتێک ویستت دەستبکە بەوەرگرتنی ئەو گەشتانەی لەئەپڵیکەیشنەکەتدا بەردەستە.
• ئەم ئەپڵیکەیشنە بەشێوەیەکی گشتیی مانگانە 1-2 گێگابایت زانیاریی دەوێت، بۆیە مۆبایلەکەت ئامادەبکە بۆ ئەو مەبەستە.
ماڵپەڕی ئینتەرنێت http://www.sayaqtaxi.com
لەفەیسبوک لەگەڵماندا بن https://www.facebook.com/sayaqtaxi/
بۆ هەر پرسیار و پەیوەندیکردنێک [email protected]
ئەم بەرنامەیە ڤێرژنی ئەزموونییە و ئێمە بەبەردەوامی هەوڵی پێشخستنی ئەپڵیکەیشنەکەمان دەدەین، ئەزموونی بەکارهێنەران، زیادکردنی شاری تازە و تایبەتمەندییەکان زیاد دەکرێن لەبواری خزمەتگوزارییەکاندا.
لەئێستادا دەتوانیت لەڕێی ئەپڵیکەیشنەکەوە لەم شوێنانە تاکسیت دەستبکەوێت:
• عێراق: سلێمانی (لەمانگی ئایاری 2016ەوە)
هەروەها بەم زووانە لە:
عێراق: هەولێر
عێراق: شوێنەکانی دیکەی عێراق

Continued use of GPS running in the background can dramatically decrease battery life
Car charger is strongly recommended while on shift